خولی دوەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە فەرەنسا بەرێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە خەڵکی فەرەنسا دەچنەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان ، ئەوەش بەهۆی یەکلایی نەبوونەوەی دەنگی بەشێک لە پەرلەمانتارەکانی ئەو وڵاتە و نەهێنانی رێژەی پێویست لە خوولی یەکەمدا.

پەرلەمانی فەرەنسا لە 577 ئەندام پێکدێت، بۆیە ئەو وڵاتە کراوەتە 577 بازنەی هەڵبژاردن و لە خوولی یەکەمدا لە هەر یەک لەو بازنانەی هەڵبژاردندا پارتەکان کاندیدی خۆیان هەبوو، بەڵام ئەگەر هەر کاندیدێک نەیتوانی بێت رێژەی لەسەرووی سەدا 50ی دەنگی ناوچەکەی خۆی بەدەستبهێنێت، ئەوا هەڵبژاردن لەو بازنەیەدا دووبارە دەکرێتەوە، هەروەها ئەگەر هەر کاندیدێک نەیتوانیبێت رێژەی لەسەرووی12.5% دەنگی ئەو بازنەیە لە خولی یەکەم بۆ خۆی ببات، ئەوا ناتوانێت بەشداری لە خوولی دووەمدا بکاتەوە.

لە خوولی یەکەمدا کە رۆژی یەکشەممەی رابردوودا بەڕێوەچوو، تەنیا لە 49% -ی خەڵکی فەرەنسا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان، و رێژەیەکی زۆریش کارتی بەتاڵیان خستە نێو سندووقەکانی دەنگدانەوە، بەگوێرەی ناوەندەکانی راپرسی تایبەت بە هەڵبژراردنیش لە فەرەنسا، پێشبینیدەکرێت لە خوولی دووەمدا رێژەکە کەمتریش بێت.



PM:04:07:18/06/2017