ئەوقاف یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بەفەرمی دیاری دەكات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم رایگەیاند رۆژی شەممەی داهاتوو 24ی حوزەیران، لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە و یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: بۆ بینینی مانگ و دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان رۆژی شەممەی داهاتوو 24ی حوزەیرانی 2017، كە هاوتە لەگەڵ 29ی رەمەزان، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف كۆدەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتیشی "بەدڵنیایەوە ئەگەر رۆژی یەكشەممە 25ی حوزەیران جەژن نەبێت ئەوا بە دڵنیاییەوە رۆژی دووشەممە 26ی حوزەیرانی2017، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە".



PM:04:23:18/06/2017