" لە هەرێم دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کچان و مناڵانی ئاوارە"

رێکخراوێکی نەرویژی ئاماری پەنابەران  لەهەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و سەرۆکی مافی مرۆڤیش ئاماژە بۆ بوونی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچان و مناڵانی ئاوارە دووپاتدەکاتەوە.

ھۆگر چەتۆ سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاری میلی نەرویژی لەڕۆژی جیھانی پەنابەراندا، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماری ئەو پەنابەرانەی ئاشکراکرد کە ڕویان لەھەرێم کوردستان کردوەو، وتی" زیاتر لە ٢١٩ ھەزار پەنابەر لەھەرێم بونیان ھەیە".
ئەو رێکخراوە لەسەر ژمارەی ئاوارەکان روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت " لەدھۆک نزیکەی ١٠٠ ھەزارو لەھەولێر ١٠٩  ھەزارو سلێمانیش ١٠ ھەزار پەنابەری لێیە، "بەدەر لەوە لەپارچەکانی دیکەی کوردستان و فەڵەستینیشەوە ئاوارە ڕوی لەھەرێم کردوە".

 زیا بتروس سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەھەرێم زانیاریەکی مەترسیداری ئاشکراکردو وتی:"لەکەمپەکان دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر ژنان و کچان و لەکاتی تۆمارکردنی ڕێژەی دەستدرێژیەکانیشدا ڕوبەڕوی کێشە دەبنەوە".

ناوبراو وتیشی "ڕاپۆرتێکمان ئامادەکردوە سەبارەت بەڕەوشی ئاوارەو پەنابەران و لەو ڕاپۆرتەدا باس لەحاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنان و کچان و ھەندێکجاریش منداڵان کراوە".



AM:11:38:20/06/2017