نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی

نرخی نەوت ماوەیەكە رووی لە دابەزین كردووە و گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە حەوت مانگی رابردوودا.

ئەمرۆ 20/6/2017، نرخی نەوتی بڕێنت لە بازاڕەكانی جیهان بەرمیلێك بە 45 دۆلار‌و 94 سەنت مامەڵە كرا.

هاوكات نرخی نەوتی تەكساسی ئەمەریكا بەرمیلێك بە 43 دۆلار‌و 22 سەنت مامەڵە كراوە.

سەرەتای ئەمساڵ نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بەرەو سەرووی 58 دۆلار بەرز بووەوە و دواتر بۆ ماوەی چەند مانگێك لە سنووری 55 دۆلار جێگیر بوو. چوار هەفتەی لە دوای یەكە نرخی نەوت دابەزین تۆمار دەكات.

 لە كۆتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2016، وڵاتانی ئۆپێك بڕیاریان دا نزیكەی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی رۆژانەیان كەم بكەنەوە و لە 10ی مانگی كانوونی یەكەمیش وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێك بە سەرۆكایەتیی رووسیا، بڕیاری كەمكردنەوەی نزیكەی 600 هەزار بەرمیل نەوتیان دا.



PM:03:10:20/06/2017