بەرشەلۆنە مانەوەی راکیتچی راگەیاند


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات ئیڤان راکیتچی کرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکە یەکێکە لە یاریزانەکانی یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو بەهیچ شێوەیەک ئیدارەی بەرشەلۆنەو راهێنەری نوێی یانەکە دەستبەرداری نابن.

رۆژمەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە ڤاڵڤێردی راهێنەری نوێی تیپەکە زۆر گرنگی بەو یاریزانە دەدات و نایەوێت لە یانەکە بروات، بۆیە بە هەرشێوەیەک بێت دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بیهێڵێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی چەند یانەیەک هەوڵی هێنانیاندا.



PM:01:19:21/06/2017