وێنە.. تاڵه مووه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نمایشكرا
به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌یڕه‌وكارانی ئایینی ئیسلام به‌بۆنه‌ی شه‌وانی قه‌دری مانگی ڕه‌مه‌زان له مزگه‌وتی خهناقای بیاره له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان چه‌ند تاڵه مووییهكی محه‌مه‌د (د.خ) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نمایشكرا.
فاخر شەقڵاوهیی، بەڕێوبەری خانەقا و مەدرەسە و بیارە، بە باسنیوزی وتووە:" زیاتر لە سەد ساڵە ئەو تاڵە مووەی بێغەمبەری ئیسلام لەناوچەی ھەورامان پارێزراوە و ھەموو ساڵێک لە شەوی 27ی ڕەمەزان دەردەھێرێت، بۆئەوەی نیشانی مسوڵمانان بدرێت".
وتیشی:" ئەوتاڵە مووانە لەلایەن سوڵتان عەبدولحەمیدی تورکیا بەدیاری بەخشراوە بە شێخ حیسامەدینی نەقشبەندی و ئەیس لە ناوچەی ھەورامان دایناوە".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه لەناوچەی بیارە 3 تاڵە مووی پێغەمبەربوونی ھەیە و ھەروەھا لەناوچەی تەوێڵە 4 تاڵەمووی پێغەمبەر پارێزراوە.
AM:11:07:22/06/2017