هەوڵی تەقاندنەوەی كه‌عبه دەدرێت
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه ورده‌كاری هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆزی له مه‌ككه بڵاوكرده‌وه و راشیگه‌یاند، پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، كه یه‌كێكیانه ئافره‌ته.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه و ده‌ڵێت "شانه تیرۆریستییه‌كه له سێ پێگه‌دا بوون، یه‌كێكیان له پارێزگای جه‌ده، ئه‌وانی دیكه‌ش له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی عه‌سیله و ئه‌جیاد ئه‌لمه‌سافیدا بوون، كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان ده‌كه‌وێته چوارده‌وری ناوچه‌ی كه‌عبه‌وه".
پاش ده‌ستكه‌وتنی زانیاری، هێزه ئه‌منییه‌كانی سعودیه ئابڵوقه‌ی گروپێكی ناو خانوه‌كه‌ی ئه‌جیاد ئه‌لمه‌سافیان داوه و روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولادا روویداوه. له ئه‌نجامیشدا كه‌سه خۆكوژه‌كه‌ی ناو خانوه سێ نهۆمییه‌كه خۆی ته‌قاندۆته‌وه و خانوه‌كه روخاوه، كه به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌سی بیانی و پێنج ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه، ئه‌و كه‌سه خۆكوژه‌كه له ئاماده‌كاریدابووه بۆئه‌وه‌ی په‌لاماری كه‌عبه بدات.
هه‌ر له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هێزه‌كاندا، پێنج ئه‌ندامی "شانه تیرۆریستییه‌كه" ده‌ستگیركراون و یه‌كێكیشیان ئافره‌ته، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
AM:10:14:24/06/2017