وێنەیەكی نەبینراوی تاڵەبانی‌و نەوشیروان مستەفا بڵاودەكرێتەوە

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی چلەی نەوشیروان مستەفا رێکخەری کۆچکردووی گۆڕان، پەرلەمانتارێکی یەکێتی وێنەیەکی بڵاونەکراوەی ئەو سەرکردەیە و جەلال تاڵەبانی سکرتێری گستی حزبەکەی بڵاو دەکاتەوە.

سالار مەحمود پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەیجی خۆی لە فەیس بووک وێنەیەکی نەوشیروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی بڵاو کردۆتەوە و نوسییەتی وێنەیەکی بڵاونەکراوەی مام جەلال و کاک نەوشیروان.

سالار مەحمود بڵاوکردنەوەی وێنەکەی پێسکەس بە چلەی نەوشیروان مستەفا کردوە و نوسیویەتی: بەهیوای سود وەرگرتن لەمێژوو، هەوڵدان بۆ دەست لەملانێ و تەبایی نێوان براکان.

رونیشیکردۆتەوە، ئەم وێنەیە لەو کاتەدا گیراوە کە مام جەلال بۆ بەخێرهاتنەوەی نەوشیروان مستەفا چووبوە پەروێزخان.
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی نوسیویشیەتی سیروانی برام چەندین ساڵەو تائێستا ئەم وێنەیەی لەماڵی خۆی هەڵواسیوە.. لەژێر وێنەکەشدا ئەم بەیتە شیعرییە نوسراوە:

کەمن تەنیا جارێک بژیم
هەم تۆم خۆشەوێ و هەم ئەویش
کەمن تەنیا جارێک بژیم
هەم تیشکی خۆر دەپەرستم
هەم تریفەی مانگە شەویش



PM:01:04:24/06/2017