یەکەم وڵاتی ئیسلامی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند

هەریەکە لە وڵاتی مالیزیا کە وڵاتێکی ئیسلامییە هەروەها ژاپۆن و ئوستورالیا و ئیندونوسیا یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دیاریکرد.

وڵاتی مالیزیا کە وەک وڵاتێکی ئیسلامی دەناسرێت ئاشکرایکرد کە سبەینێ یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە لەو وڵاتە و هاوکات بە فەرمیش لیژنەی ئیسلامی وڵاتانی ئیوستورالیا و یابان سبەینێیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرد.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە وڵاتی ئێران کە شیعە مەزهەبن ڕۆژی دووشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریکرد و ڕایانگەیاند ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژە نەک 29 ڕۆژ.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت تا ئێستا وڵاتی سعودییە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیارینەکردووە کە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی سونە مەزهەب پشت بە دیاریکردنەکەی ئەو وڵاتە دەبەستن.

هاوکات بڕیارە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانیش ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیار لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بدات کە پێشبینی دەکرێت سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بێت لە هەرێمی کوردستان.



PM:05:31:24/06/2017