وەقفی سوونی عێراق و لیژنەی بینینی مانگی
سعودییە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دیاریکرد.
وڵاتی سعودییە ڕایگەیاند کە توانیویانەی
ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ ببینن و بەوەش سبەینێ دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لەو
وڵاتە و سەرجەم وڵاتانی سونەی وەک تورکیا وڵاتانی خلیج بە هەمان شێوە سبەینێیان
کرد بە یەکەم ڕۆژی جەژن.
هاوکات لیژنەی بینینی مانگ و وەقفی سونی
عێراق سبەینێ یەکشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە سەرتاسەری عێراق دیاری
کرد کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
هاوکات وڵاتی ئێران ڕۆژی دووشەممەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرد و ڕایگەیاند کە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ٣٠ ڕٶژە.