ڤیدیۆ.. سۆران عومەر " حەقیقەتی مەلا کرێکار" بڵاودەکاتەوە

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی، وەڵامی هێرشەکەی مەلا کرێکار دەداتەوەو دەڵێت" هۆکاری ئەو قسانەی دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی نامیلکەیەک بەناوی " حەقیقەتی مامۆستا کرێکار".

سۆران عومەر لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، وەڵامی ئەو ھێرشە دەداتەوە کە لەلایەن مەلا کرێکارەوە کرابووە سەری و بە لادەر و پیاوی دەزگاکانی ھەواڵگری وەسفی کردبوو. لەوەڵامدا سۆران عومەر رایگەیاند:" ناچار بووم وەڵامی تۆمەت و درۆکانی مامۆستا کرێکار بدەمەوە". 

ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی، ھۆکاری ئەو ھێرش و پەلامارەی مەلا کرێکار، بۆ بڵاوکردنەوەی نامیلکەیەک دەگەڕێنێتەوە بەناوی "حەقیقەتی مامۆستا کرێکار"، کە تێیدا راستییەکانی لەبارەی ئەو تیرۆریستە ئاشکرا کردووە. 

سۆران عومەر داواش لە مەلا کرێکار دەکات لەخوا بترسێت و لەمەودوا دەمی بپارێزیت و بەبەڵگەوە قسە بکات، کۆتاییش بەو موھاتەرات و درۆو قسە بێ بەڵگانە بێنیت.



PM:10:24:24/06/2017