بە دەیان هەزار گەشتیار روودەکەنە هەرێمی کوردستان

چەند رۆژێکە بەدەیان هەزار گەشتیاری عەرەبی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە بۆنەی جەژنەوە بۆ گەشتیاری روویان لە هەرێم کردووە.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵی ئێن ئارتی رایگەیاند" لە دوێنێوە ١٣ هەزار گەشتیار چوونەتە ناو شاری هەولێرەوە، بەمەبەستی تێپەڕاندنی جەژنی ڕەمەزان".

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو ژمارەیە لە هەڵکشاندایە.

لە پارێزگای سلێمانی و دهۆکیش هاوشێوەی هەولێر گەشتیارێکی زۆر روویکردۆتە ئەم شارانە، بەپێی هەندێک زانیاری نا فەرمی لە دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە ١٠ هەزار گەشتیار روویکردۆتە ناو شارو شوێنە گەشتیاریەکانی پارێزگای سلێمانی.



AM:08:53:25/06/2017