ئەندامێکی لیژنەی باڵای بینینی مانگ دەستی لە کارکێشایەوە

ئەندامێکی لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێم دەستی لەکارەکەی کێشایەوەو داوا دەکات کە سێکی پسپۆڕ لە شوێنەکەی دابنێن.

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، ئەژی چەتۆ حەسەن، ئەندامی لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە کەسێکی هەڵگری بڕوانامەی ماستەر، یان دکتۆرا لە بواری فەلەکناسی بخرێتە شوێنەکەی.

ئەژی چەتۆ نووسیویەتی" بۆیە داوا دەکەم کە سێکی پسپۆرو خاوەن بڕوا نامە دابنرێت،  تا بتوانێت لەڕووی ئەکادیمییەوە دەستبکات بە لێکدانەوەو پێوانەکردنی پێشوەختە و فەلەکییانەی زۆر ورد بۆ جووڵەی مانگ و دەرکەوتنی هیلال و دەستنیشانکردنی بۆنە ئاینییەکانی تر".



AM:09:57:25/06/2017