بەشداربوویەکی کورد ئایدڵ دوای دەرکرانی هەرای نایەوە

بەشداییەکی کورد ئایدڵ دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە بەرنامەکە دوورخرایەوە و دەنگی پێویستی نەهێنا هێرشی توندی کردە سەر دادوەرانی بەرنامەکە و دەڵێت خاوەن بڕیاری خۆیان نین.

عەبدوڵا محەمەد، بەشداربووی بەرنامەی کورد ئایدڵ لە نوسینێکیدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هێرشی توندی کردە سەر دادوەرانی بەرنامەی کورد ئایدڵ.

عەبدوڵا دەڵێت "هیوادارم کاک عەدنان، کانی نیزامەدین، لە داهاتوودا خاوەن بڕیاری خۆیان بن نەکبڕیاری کەسانی تر بەجێ بهێنن لە هونەردا لە پێناو مەسڵەحەت دا، هیوادارم مامۆستا بێژەن کامکار چرایەک بێت بۆ ڕێگای ئەوان لەوەوە فێربن هونەر وواتای جوانی و ڕاستی".

لە کاتی بەرنامەی ئەم هەفتەیشدا، ئەشکان عەبدولڕحمان، هێرشی توندی کردە سەر بەرنامەکە و بەو هۆیەشەوە وازی هێنا و ڕایگەیاند من بۆ ئەوە هاتبووم فێربم بەڵام ئەوەی دەشمزانی بیرمچووەوە.

پێشترش بێژەن کامکار ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرنامەکە بە بێ ڕوونکردنەوەی هۆکاری وازهێنانی، دەستی لەکارکێشایەوە.



PM:06:29:25/06/2017