هۆکاری کوژرانی پاسەوانەکەی مەلا بەختیار ئاشکرابوو

پاسەوانێکی تایبەتیی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگیڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی کوژرا و وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند "پێنج فیشەک بەر کوژراوەکە کوتووە".

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبیژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی حوزەیران لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی گەنجێک بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەماژەی بەوە کرد ڕووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ڕووی داوە و کوژاوەکە چووەتە بەردەم ماڵی بکوژەکە و پێنج فیشەکی بەرکەوتوە، ھەروەھا لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە بکوژەکە دەستگیر کراوە و ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان کوژراوەکە یەکێکە لە پاسەوانە تایبەتیەکانی مەلا بەختیار.



PM:08:40:25/06/2017