"سپی" دوایین وێنەکانی پاسەوانە تایبەتەکەی مەلا بەختیار بەر لە کوژرانی بڵاودەکاتەوە

پاسەوانێکی تایبەتیی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگیڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی کوژرا و پۆلیسیش هۆکارەکەی بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی دەگێڕێتەوە.

پاسەوانە تایبەتەکەی مەلا بەختیار کە ناوی (ب،ع) بەپێی وتەی سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی،  بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە و کوژاوەکە چووەتە بەردەم ماڵی بکوژەکە و پێنج فیشەکی بەرکەوتوە، ھەروەھا لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە بکوژەکە دەستگیر کراوە و ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی "سپی میدیا" ماوەیەکە کێشە لەنێوان ماڵی بکوژ و کوژراوەکەدا هەیە و دواین جار کە ئەمڕۆ بوو دەچێتەوە بەردەم ماڵی بکوژ  و لەوێدا دەکوژرێت.

بەپێی زانیارییەکان کوژراوەکە یەکێکە لە پاسەوانە تایبەتیەکانی مەلا بەختیار.



PM:09:16:25/06/2017