کچێکی 12 ساڵ خۆی خنکاند

کچێکی 12 ساڵ خۆی خنکاند و بەرپرسانی ئیداری ناوچەکەش دەڵێن ئاسەواری ئەشکەنجەش بە جەستەیەوە دیار نیە.

ئیبراهیم محێدین، بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە جامانە خۆی خنکاندووە.

وتیشی "کچەکە عەرەبە و خێزانەکەی کاریان بۆ ماڵێکی کورد کردووە لە ناحیەکەدا".

ئیبراهیم محێدین ئاماژەی بەوەشدا شوێنی ئەشکەنجە بە جەستەی ئەو کچەوە دیارنەبووە.

وتیشی تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کردووە و لێکۆڵینەوەکانیان لە ڕووداوەکە بەردەوامە.


PM:09:44:25/06/2017