گەنجێکی 21 ساڵ لەناحیەی ژاراوە خنکا و تەرمەکەی بۆ زێدی خۆی بەڕێدەکرێتەوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی خەڵکی کۆبانێ لەکاتی مەلەکردندا لە گوندێکی ناحیەی ژاراوەی سنووری قەزای پشدەر خنکاوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژەی هاتووە "ئەو هاوڵاتیە خه‌ڵكی كۆبانێ به‌ناوی (م. ش. ن) ڕه‌گه‌زی (نێر) له‌دایكبووی ساڵی ١٩٩٦ دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری سەر بە قه‌زای پشده‌رە و له‌له‌كاتی مه‌له‌كردندا له ئاودا له گوندی (سوڵتانه‌دێ)ی سه‌ربه ناحیه‌ی ژاراوه گیانی لەدەستداوە".
پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت "پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ بڕیاردرا ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی بكرێته‌وه".
بە وتەی پۆلیسی ڕاپەڕین، كه‌سوكاری ئەو گەنجە بڕیاریانداوه ته‌رمه‌كه‌ی ببەنه‌وه كۆبانێ له ڕۆژئاوایی كوردستان به‌مه‌به‌ستی بەخاکسپاردنی له زێدی خۆی.
هەروەها پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دۆسیەکە کردووەتەوە و دەشڵێت "ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر".