بۆ یەکەمجار گۆڤار ئەنوەر لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوت

هونەرمەندی کۆمیدی و ئەکتەری بەرنامەی بەزمی بەزم، گۆڤار ئەنوەر بۆ یەکەمجار لە وێنەیەکدا لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوت و بووە جێگەی سەرسامی هەودارانی لەبەر ئەوەی نە منداڵەکانی نە هاوسەرەکەی وەک خۆی قەڵەو نین.

گۆڤار ئەنوەر، هونەرمەندی کۆمیدی، لە پێگەی تایبەتی خۆی بۆ یەکەمجار وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و کە لەگەڵ چەند منداڵێکدان.

گۆڤار ئەنوەر یەكێكە لە هونەرمەندە كۆمیدییەكانی هەولێر، ساڵی 1978 لە دایكبووە ساڵی 1993 دەستی بەكاری هونەری كردووەو لە دەیان شانۆ و دراماو فیلمی سینەمایی كوردی كارەكتەری جۆراوجۆری بەرجەستە كردووە.



PM:12:28:26/06/2017