رۆژنامەکانی
ئیسپانیا بڵاویان کردەوە میسی زۆر لە ئیدارەی ئێستای یانەکەی نیگەرانە بەهۆی ئەوەی
تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ گرێبەستێکی گەورە واژۆ بکەن و لە هێنانی ڤیراتیش کشاونەتەوە.
بە
پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا هۆکاری
سەرەکی میسی ئەوەیە لە هێنانی موسا دیمبلی و ڤیراتی کشاوەتەوەو یانەکە دەیەوێت بە
یاریزانی خولی چینی ریزەکانی بەهێز بکات، کە ئیدارەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا هەوڵی
هێنانی پاولینهۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی گوانزۆی چینی دەدات و ئامادەیە بڕی ٢٠
بۆ ٣٠ ملیۆن بەو یاریزانە بدات.