لە بری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" پارێزگای سلێمانی بودجه‌ی پێویستی هه‌یه و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه جیاوازی ناكرێت".
لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی وشە، نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، عومەر قەڵادزەیی لەبری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت " پرسی پڕۆژه‌كان و په‌ككه‌وتنیان هه‌ر ته‌نیا له پارێزگای سلێمانی نییه، به‌ڵكو ته‌واوی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه له بودجه‌ی پارێزگاكاندا جاری وا هه‌یه سلێمانی زیاتر له بڕی دیاریكراوی خۆی وه‌رده‌گرێت".
ئەو لێدوانەی لە بری پارێزگاری سلێمانی لە کاتێکدایە، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا كه ته‌نگژه‌ی دارایی به‌رۆكی كوردستانی گرتووه، هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له سنووری شاری سلێمانی جێبه‌جێ نه‌كراوه و له ته‌واوی پارێزگاكه‌یشدا هه‌زار و 120 پڕۆژه په‌كیان كه‌وتووه و كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه.
داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی ساڵانه زیاتر له 60 ملیار دیناره و بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم ناگه‌ڕێندرێته‌وه.