ئایا ئەحمەد کەریم کوژراوە؟

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام بە شێوەیەکی بەربڵاو هەواڵی کوژرانی ئەحمەد کەریم کە خۆی بە گەی دەناسێنێت و کاری مۆدێل دەکات بڵاو بووەتەوە.

لە زۆرینەی پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسووک بڵاوکروەتەوە کە کوڕە مۆدێل ئەحمەد کەریم لە دەرەوەی وڵات کوژرابێت بەڵام بە گوێرەی بەدواداچوونێکی سپی دەرکەوتووە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەحمەد کەریم خەڵکی باشوری کوردستانە و بەردەوام بە وتەو هەڵسوکەوتەکانی دەبێتە جێگەی سەرنج.

ئەحمەد کەریم پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەردەوام هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت و وەک یەکەم کوڕی کوردیش ڕایگەیاندبوو کە هاوڕەگەزبازە.
ئەحمەد باسی ئەوەش دەکات کە براکەشی بەردەوام هەڕەشەی کوشتنی لێدەکات و بەو هۆیەوە هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە.



PM:10:01:26/06/2017