مه‌لا به‌ختیار لەسەر کوژرانی پاسەوانە تایبەتەکەی هاتە دەنگ و نیگەرانی خۆی لە ڕووداوەکە دەردەبڕێت.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر کوژرانی پاسەوانە تایبەتەکەی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوکردەووە و رایگه‌یاندووه "به‌داخ و ئه‌سه‌فێكی زۆره‌وه، له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا، برایه‌كی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌كی به‌نده، به‌كاره‌ساتێكی ناخ هه‌ژێن، بووه قوربانی كۆنه‌په‌رستی و گیانی پاكی به خاك سپارد، هیوادارم ئه‌مه دوا ناخۆشی كه‌سوكاری جوانه‌مه‌رگ و هه‌موو لایه‌كمان بێت. ڕۆحت شاد كاكه بێستون".
پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان له گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی گه‌نجێك كوژرا، دوای رووداوه‌كه‌ش نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، كوژراوه‌كه چوەته به‌رده‌م ماڵی بكوژه‌كه و ده‌مه‌قاڵێ دروستبووه و بكوژ ته‌قه‌ی له كوژراوه‌كه كردووه و كوشتویه‌تی، بكوژیش ده‌ستگیركراوه".