یوسف محەمەد داوایەکی نەوشیروان موستەفای ڕەتکردۆتەوە، بەڵام بە وەڵامێکی "کاریگەر"ی نەوشیروان موستەفا پەشیمان دەبێتەوە.
یوسف محەمەد، سەرۆکى پەرلەمان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس سەرکەوت شەمسەدین کە لە ماڵپەڕی ئێن ئاڕتی بڵاوکراوەتەوە وتوویەتى "ڕۆژێك نه‌وشیروان موسته‌فا، ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و داوای کرد سه‌ردانی بکەم، كه ئه‌وكات به‌هۆی سه‌رقاڵیم به خوێندنی دكتۆراوە خۆم له كاركردنی حیزبی دوورخستبویه‌وه".
ئەو دەڵێت "كاك نه‌وشیروان بانگی كردم و وتی كه پێی باشە، من سه‌رۆكایه‌تی لیستی گۆران بكه‌م، به‌ڵام داوامكرد كه كه‌سێكی تر دیاری بكرێت و هه‌وڵمدا ڕازیبكه‌م، به‌ڵام وتی بیری لێبكه‌ره‌وه".
یوسف محەمەد ئەوەشی وتووە "دواتر وه‌ڵامی من ئه‌وه‌بوو به‌هۆی دكتۆراكه‌مه‌وه ناتوانم سه‌رۆكایه‌تی لیست بكه‌م، به‌ڵام كاك نه‌وشیروان به نیگه‌رانییه‌وه وتی (خۆ دكتۆراكه‌ی تۆ له‌وه‌ی ئێمه گرنگتر نییه) ئه‌م قسه‌یه زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو، چونكه كاك نه‌وشیروان كاتی خۆی له نەمسا بووه زانكۆی به‌جێهێشتوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاخ ."
نەوشیروان موستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە 19ی مانگى ئایار کۆچى دواى کردوو و لە ئێستاشدا یوسف محەمەد بەردەوامە لە پۆستی سەرۆکایەتى پەرلەمان بەڵام ڕێگە نادرێت بگەڕێتەوە هەولێر.