بەرشەلۆنە لە فرۆشتنی یاریزانێکی نزیکبۆتەوە


رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە یانەی بەرشەلۆنە لە فرۆشتنی یاریزانی تورکی هێڵی ناوەندی یانەکەی ئاردا تۆران نزیکبۆتەوەو پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتوو یانەکە جێبهێڵێت.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەی سپۆرت ئاردا تۆران دەگەرێتەوە بۆ یانەی گالاتە سەرای وڵاتەکەی و نرخی چوونیشی بۆ ئەو یانەیە ٣٠ ملیۆن یۆرۆیە.

ئاردا تۆران بەهۆی ئەوەی لە بەرشەلۆنە یاری پێنەکرا ، بڕیاری چوونی دەدات لە بەرشەلۆنە.



AM:12:14:27/06/2017