کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە و وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمیش بە هەنگاوێکی سیاسی ناو دەبات.
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم، ئاماژە بەوە دەکات گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوك له‌مكاته‌دا لەلایەن ئێرانه‌وه ئه‌وه‌ی لێده‌خوێنرێته‌وه كه بڕیارێكی سیاسی بێت و دەڵێت "به‌نداوه‌كان بابه‌تێكی سیادییه و په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له گرتنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌دا به‌غدا هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوه".
عەبدولستار مەجید بۆ میدیای فەرمی گۆڕان ئەوەی ئاشکراکردووە بڕیاربووە لەماوەی دوو رۆژدا ئاوی زێی بچوك به‌ربده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه به‌رنه‌درێته‌وه ئه‌وا كێشه بۆ به‌نداوی دوكان و پرۆژه‌كانی ماسیش دروست ده‌بێت.
ئەوەشی ئاشکراکردووە کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و ئاوانه‌ى دەڕژێنه ناو هه‌رێمه‌وه زیاتر له 10 به‌نداو دروستده‌كات.
وەزیی کشتوکاڵ ڕەخنە لە حکومەتی هەرێمیش دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت "له‌ماوه‌ی 26 ساڵی رابردودا هه‌رێم هیچ پلانێكی نه‌بوه بۆ ئاو و دۆخێکى لەوجۆرە لەبەرچاو نەگیراوە".
هەروەک عه‌بدولستار مه‌جید زیاتر دواو وتی "یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی كه ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت دابینكردنی ئاسایشی ئاوه، هه‌رچه‌نده خاوه‌نی ئاوی پێویستی خۆمانین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی پێویست نه‌توانراوه سودی لێببینرێت و ته‌نانه‌ت خاوه‌نی نانی خۆمان نین، ئاردمان له توركیا و ئێرانه‌وه بۆ دێت".