گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە

وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند تۆزقاڵێك لە رێبازەكەی نەوشیروان مستەفا لانادەین.

شۆڕش حاجی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "تۆزقاڵێك لە رێبازەكەی نەوشیروان مستەفا لانادەین و بەردەوام دەبین، پەیمان بەخەڵكی كوردستان دەدەین وەفادار دەبین بۆ ئەو متمانەو ئومێدەی خەڵك بەكەسایەتی كاك نەوشیروان و پەیام و بەرنامە سیاسیەكەی و بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری رێبازەكەی بین، تا گەیشتن بەئاواتەكانی كاك نەوشیروان بۆ هێنانە كایەی كۆمەڵگەیەكی تەندروست بۆ ئێستاو نەوەكانی داهاتوو".

ناوبراو وتیشی " سوپاسی خەڵكی كوردستان و هێزەكانی ناوخۆو ئاسایش و كارمەندانی تەندروستی دەكەین كە توانیویانە بەشێوەیەكی سەركەوتوانە مەراسیمی یادی 40 رۆژەی كۆچی نەوشیروان مستەفا بەڕێوەبەرن".

راشیگەیاند، لە مڕۆوە پرسەی كاك نەوشیروان كۆتایی پێدێت و بەردەوامیش دەبن لەبەرنامەو كارەكانی نەوشیروان مستەفا.



PM:10:39:29/06/2017