گۆڕان و یەکێتی کۆدەبنەوە

ماڵپەڕی ئەنجومەنی ناوەندی یەکیتی بڵاویکردوە بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی سەركردایەتی ھاوبەشی گۆڕان‌و یەكێتی دەست پێ بكاتەوە‌و باسی سەرەكیش پرسی ریفراندۆم دەبێت.

بە گوێرەی هەواڵەکە بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەركردایەتی هاوبەشی گۆڕان‌و یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببنەوەو تیایدا چەند پرسێك تاوتوێ بكەن.

ڕوونیشکراوەتەوە پرسی ریفراندۆم گرنگترین تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی سەركردایەتی هاوبەش بێت‌و كاركردنەوەی پەرلەمانیش گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

ئاشکراشکراوە یەكێتی هەوڵ دەدات بزوتنەوەی گۆڕان رازی بكات بە بەشداریكردن لەپرسی ریفراندۆم لەبەرانبەردا مەرجەكەی گۆڕان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان قبوڵ بكرێت.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوانیان دەكەن‌و یەكێك لە خاڵەكانی رێككەوتنەكەش یەكخستنی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق‌و پەرلەمانی كوردستان‌و ئەنجومەنی پارێزگاكانە كە لەكۆبوونەوەی پێشوو خراوەتەڕوو.



AM:12:28:30/06/2017