ئەگەری پێکدادانی پێكدادانی هێزه كوردییه‌كان له‌شنگال زیاتر ده‌بێت و فەرماندەیەکی (یەپەشە)ش دەڵێت "پارتی جموجۆڵی سەربازی دەستپێکردووە".
کۆکردنەوەی هێز و جموجۆڵی سەربازی لە سنوری شنگال چڕ دەبێتەوە و مەترسی پێکدادانی هێزە کوردیەکان لەو ناوچەیە هەیە.
لەو بارەیەوە مه‌زڵوم شنگالی، فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه) به میدیاکانی نزیک لە یەکێتی ڕاگه‌یاندووە "چه‌كدارانی پارتی له‌سنوری خانه‌سۆر ژماره‌یان زیادیكردوه‌و له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوشدا جموجۆڵیان ده‌ستپێكردۆته‌وه و ئێمه‌ش به‌ئاشكرا هه‌ست به‌جموجۆڵه‌كانیان ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌ڕ، مه‌زڵوم شنگالی وتی "ڕه‌وشی شنگال هه‌ستیاره و دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه به‌هۆی بونی ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی چه‌كدار، به‌ڵام ئێمه وه‌ك یه‌به‌شه به‌هه‌موو جۆرێك شه‌ڕی نێوان كورد‌و كورد ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه حه‌شدی شه‌عبیش هاتونه‌ته ناوچه‌كه".
شنگالی داواده‌كات، ڕێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌نێوان هێزه كوردییه‌كانی شنگال بكرێت و دەڵێت "داوامان له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كان كردوه كه ئێمه وه‌ك هێزه كوردییه‌كان یه‌كبگرین له‌ژێر فه‌رمانده‌ییه‌كدا و سه‌رجه‌ممان له‌بری دژایه‌تی، هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتربكه‌ین، چونكه ناكرێت ئێمه ناكۆكی و ناته‌بایی له‌نێوانمان هه‌بێت و هێزی بێگانه‌ش له‌نێوانماندا بن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی ئه‌و داواكاریه‌ش، فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌به‌شه وتی "تائێستا وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیمان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه بۆ ئه‌و ڕێكه‌وتنه وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌وان نایانه‌وێت ئه‌و ڕێكه‌وتنه بكرێت".