وەزارەتی نەوت هەناردەی مانگی رابردووی راگەیاند

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٩٨ ملیۆن بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاست و کەرکوکەوە هەناردەکراوە، کە داهاتەکەی زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

لە بەیاننامەیەکدا عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ڕابردوودا لە کێڵگە نەوتەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە ٩٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل بووە، هەروەها لە کێڵگە نەوتەکانی کەرکوکیشەوە بڕی ٦٧٧ هەزار و ٤١٣ بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی ئەو نەوتەی لە مانگی ڕابردوودا لە کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاست و کەرکوکەوە هەناردەکراوە، چوار ملیار و ١٣٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٢٧٣ هەزار بەرمیل نەوتبووە و یەک بەرمیل نەوتیش بە ٤٢ دۆلار و ٦٧ سەنت فرۆشراوە.



PM:03:22:02/07/2017