لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڤیدیۆییەکی
هەودا ئەحمەد، پێشکەشکاری دیاری کورد و کەناڵی کەی ئێن ئێن بە شێوەیەکی بەربڵاو
بڵاوکراوەتەوە کە پێشتر ڤیدیۆکە خۆی بڵاویکردووەتەوە.
لەو ڤیدیۆییەدا کە هەودا پێشتر لە
ئینستاگرامی خۆی بڵاویکردبووەوە لەگەڵ کچەکەیدا دەردەکەوێت و بە فلتەری سناپچات
خۆیان گۆڕیوە و کچەکەشی بە هەودا دەڵێت "بە سەگیش جوانین".
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەش سەرنجێکی زۆری
هەودارانی بەدوای خۆیدا ڕاکێشاوە و زۆرێک هیوای تەمەن درێژی و ئاسودەییان بۆ ئەو
دایک و کچە خواستووە.
هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لەدایك
بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و لەئێستاشدا لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامێكی ئێواران پێشكەش دەكات، خاوەنی کچێکە و
چەند ساڵێکە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.
Hhhhhhh
A post shared by Hawda Ahmad (@hawda_ahmad.official_page) on