لەسەر تۆپبارانکردن، هەرێم کونسوڵی ئێرانی بانگهێشت کرد

لەسەر تۆپبارانکردن، هەرێم کونسوڵی ئێرانی بانگهێشت کردو ناڕەزایەتی خۆی بە نوێنەری ئەو وڵاتە راگەیاند.

حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تۆپبارانكردنەكەی ئیدانەكردو رایگەیاند " نایانەوێت دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە ناوچە سنورییەكان، وەك كۆچەری و گوندنشینەكان، ببنە قوربانیی بۆردومان و تۆپبارانەكانی ئیران، بۆیە كۆنسوڵگەریی گشتیی ئێران بانگهێشت دەكات بۆ گەیاندنی پەیامی ناڕەزایەتییان".

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان وێڕای مەحكوم كردنی ئەوكارە، ئەوە ڕادەگەیەنێت كە ئەمە لەكاتێكدایە ئێمە پابەندین بە بنەماكانی دراوسێیەتی باش و دەستنەخستنە ناو كاروباری یەكترەوە و لایەنێك نین لە كێشەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئیران و گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن و گرفتەكانی نێوانیان.

دوێنی بەیانی بۆ چەند کاتژمێرێک بە بیانووی هەبوونی بنکەی هێزە ئۆپۆزسینەکانی ئێرانەوە، تۆپبخانەکانی ئەو وڵاتە بۆردومانی چەند ناوچەیەکی لە باڵەکایەتی سەر بەقەزای چۆمان کرد.



AM:09:10:04/07/2017