بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بومەلەرزەیەك لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر نزیك پارێزگای هەڵەبجە روویدا".
بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست سپی کەوتووە ڕایگەیاند " بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 5:25 بە كاتی هەرێمی كوردستان بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.9 پلە لە پێوەری ریختەرو لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر نزیك هەڵەبجە روویدا".
بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بومەلەرزەكە هیچ زیانێكی لێ نەكەوتۆتەوە.