هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی
مامۆستایان دەکرێت کە وەک مووچە دابەش دەکرێت و وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش
ئئاشکرای دەکات "تائێستا
لیستی ناوی مامۆستایانیان ئامادەنەکردوە".
سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم بە تۆڕی
هەواڵی سلێمانی وتووە "بەھۆی سەرقاڵی بەڕێوەبەری خوێندنگەکانی پەروەردەی
ھەولێر بەتاقیکردنەوەکان و ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە، تائێستا لیستی ناوی مامۆستایانیان
ئامادەنەکردوەو بەو ھۆیەشەوە دەرماڵەی ھاندان لەسنوری پەروەردەی ھەولێر
دابەشنەکراوە".
ڕاشیگەیاندووە:"ھەوڵدەدەرێت لەڕۆژانی داھاتودا لیستی ناوی
مامۆستایانی پەروەردەی ھەولێر ئامادەبکرێت و ڕەوانەی گەنجینەکان بکرێت بۆ وەرگرتنی
پارەی ھاندانی مانگی شوبات".
ئەمە لەکاتێکدا پارەی ھاندانی ئەو مانگەی مامۆستایان کە
پەروەردەی ھەولێر وەرینەگرتوە، لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی
گەرمیان و ڕاپەڕین دابەشکراوە و بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش هەفتەی ئایندە لە
هەولێر د\بەشدەکرێت.