بە ڤیدیۆ .. هێرشی گەرێلا بۆ سەر پێگەیەکی سووپای تورکیا لە جولەمێرگ

لە چالاکییەکی نوێدا، پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ڤیدیۆی هێرشێکی گەرێلا بڵاودەکەنەوە بۆ سەر بنکەیەکی سووپای تورکیا.

بەپێی زانیاری ماڵپەڕەکانی نزیک پەکەکە، چالاکییەکە لە شاری جولەمێرگی باكووری كوردستان بووە کە پێگەیەكی سوپای توركیا تێكشكێندراو ژمارەیەك سەربازی ئەو وڵاتە كوژران. 

هەپەگە سەبارەت بە ئەنجامەکانی ئەو چالاکییەی گەریلاکان ڕایگەیاند:" هێزەکانمان ڕۆژی ١٥ی ئازار کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لە چەلێی سەربە جولەمێرگ دوو چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا بە تەواوی تێکشکێندراو  چوار سەربازیش کوژران".




AM:12:01:06/07/2017