هەواڵێكی خۆش بۆ هاوڵاتیان

فەرمانگەی پلاندانان‌و بەدواداچوون كەسەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراقە، دەست بە دابەشكردنی كۆبۆنی نوێی خۆراك دەكات بۆ ساڵی 2017-2018.

هاشم سابت، بەڕێ,ەبەری گشتی فەرمانگەكە بە رۆژنامەی سەباح جدیدی وتووە كە سەرقاڵی دابەشكردنی كۆبونی خۆراك هاوڵاتیان بۆ ساڵەكانی 2017-2018ن‌و بۆ هەر كۆبۆنێك بڕی 1000 دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

باسی لەوەشكرد كە پێویستە ئەو كەسانەی كۆبۆنەكە وەردگرن، بەڵگەنامەی پێویست بۆ ورگرتنی ببەن، هەركەسیش لەم بارەوە گەندەڵی بكات لایەنە پەیوەندیدارەكان لێ ئاگادار بكەنەوە لە رێگەی ئەم دوو ژمارە تەلەفۆنەوە (07815914941 / 0771507592).



PM:04:17:06/07/2017