نهێنییەك لەسەر یارجان ئاشكرا دەبێت

فەرەح حەداد شاجوانی پێشووی عێراق بە گۆڤاری (زهرە)ی ئیماراتی راگەیاندووە کە پێشبرکێی ئەمساڵی شاجوانی هەڕەشەییان لێکردووە و هاوکات وتیشی : یارجان شایستەی نازناوەکە بوو .

یارجان ئەم لێدوانانەی فەرەح پشتراست دەکاتەوە و بە دواڕۆژی راگەیاند : سوپاسی قسەکانی فەرەح دەکەم کە لە وڵاتی ئیماراتەوە چەندین راستی ئاشکراکردووە و منیش دوبارەی دەکەمەوە کە پێشبركێیەکە بە راست و دروستی بەرێوەی نەچوو.

فەرەح شاجوانی پێشووی عێراق ئاماژە بەوەشکردبوو،یارجان کچێکی رۆشنبیرە و هەموو مەرجێکی تێدایە لە رووی جەستە و باڵاوە و جگە لەوەش چوار زمانی دەزانی ، و ئەو زیاتر شایستەی یەکەمی پێشبرکێیەکە بوو ، بەڵام بەداخەوە دوورییان خستەوە.



PM:09:09:09/07/2017