باران لەم شارەی هەرێمی کوردستان باری

لە شاری پێنجوێن، لە مانگی تەمووزدا باران باری و بەو ھۆیەشەوە پلەکانی گەرمای ناوچەکەی دابەزاند.


بەھادین حەسەن، لێپرسراوی فەرمانگەی کەشناسیی پێنجوێن، بە باسی ڕاگەیاندووە "لەکاتێکدا ماوەی چەند ڕۆژێک بوو پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکەماندا ھاوشێوەی زۆربەی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بەرز ببووەوە، بەڵام دوای نیوەڕۆی دوێنێ، بارانبارین لە پێنجوێن دەستی پێ کرد".

ڕاشیگەیاند "بارانەکە لە کاتێکدا بوو، کە پێشتر ھەور لەئاسمانی پێنجوێندا ھەبوو، ھەروەھا ئەو بارانە پێشبینینەکراو بوو، بەڵام لەم کاتەدا سوودێکی زۆری بۆ نەمانی تۆز و خۆڵی سنوورەکەمان ھەبوو".

ڕوونیشی کردەوە، کە پێشتر پلەکانی گەرما گەیشتبوونە سەرووی 42 پلەی سەدی، بەڵام ئەمڕۆ لە 40 پلەی سەدی نزمتر بووەتەوە.



AM:10:55:10/07/2017