بە وێنە.. دەستدرێژیکردنە سەر رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەباس‌ و برینداربوونی بە سەختی

وێنەی رۆژنامەنووس ئیبراهیم عەباس بەبرینداری لە نەخۆشخانە رزگاری کە دوێنێ شەو لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشی کرایە سەر.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوشاری هەولێر هێزێکی چەکدار دەستدرێژی دەکەنە سەر رۆژنامەنووسی ئیبراهیم عەباس و برینداری دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ ئیبراهیم عەباس، رۆژنامەنووسی پێشووی پارتی هێرشکرایە سەری و بریندار کرا".
ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئارتی وتی " کەمێک پێش ئێستا هێزێکی سەر بە مەسعود بارزانی کە پێنج کەس بوون ویستیان بفرێنن و بمکوژن، بەڵام خەڵک نەیهێشت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو رۆژنامەنووسە بەمەبەستی چارەسەرکردنی براوەتە نەخۆشخانەی رزگاری.
ئیبراهیم عەباس لە سەرەتای مانگی ئایاردا دەستگیرکراو سێ رۆژ لە ئاسایش دەستبەسەربوو، وەک خۆی رایگەیاند" دواتر بارزانی بەدەم کێشەکەوە دەچێت و ئازاد دەکرێت".

رۆژنامەنوس ئیبراهیم عەباس كە پێشتر لەدەزگای راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كاریكردووە، شەوی چوارشەممەی رابردوو، هێزێكی ئەمنی لەماڵی هاوڕێكەیدا دەستگیریدەكەن.



AM:09:51:11/07/2017