خانمە سەرکردەی پارتی دیموکراسی گەلان و
پەرلەمانتاری تورکیای ئەو حزبە توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و گەیەندرایە نەخۆشخانە.
میدیاکان بڵاویانکردەوە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری
پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) لە شاری ئیدر لە باکووری کوردستان، لە شاری ئەنقەرە
تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو، قۆڵێکی شکا و نێردرایە نەخۆشخانە.
بە گوێرەی
هەواڵی بەشێک لە میدیاکانی تورکیا لە نەخۆشخانەی گوەنی تایبەت لە شاری ئەنقەرە، نەشتەرگەری
بۆ قۆڵی پەروین بوڵدان کراوە و بەپێی زانیارییەکانیش، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو
بووە.
پەروین بوڵدان لە ٦ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٧ لە ھەكاری ھاتۆتە
دنیاوە، باوكی ناوی (خاڵس)ە و دایكیشی ناوی (لوتفیە)یە، دوای ئەوەی قۆناغی
دواناوەندی تەواو دەكات بۆ ماوەیەك لە شاری ئاگری وەك فەرمانبەر دەستبەكار دەكات.