نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی
گۆڕان کاتێک لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زانیویەتی نەخۆشییەکەی سەختە مافی
خاوەندارێتی کۆمپانیای وشە، کە پێکهاتووە لە کەناڵی کەی ئێن ئێن و ماڵپەڕی سبەی و
ڕادیۆیی گۆڕان، گواستویەتییەوە بۆ چییای کوڕی.
مه‌حمود ره‌زا،
هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان‌و ئامۆزای نه‌وشیروان مسته‌فا بە ڕۆژنامەی ئاوێنەی وتووە كه
له‌دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فاوه، له‌لایه‌ن نه‌یارانی گۆڕانه‌وه
پاگه‌نده‌یه‌كی زۆر بۆ بزوتنه‌وه‌كه ده‌كرێت، ئه‌و وتی "من به‌هیچ جۆرێك ئه‌و
تهماعهم له‌چیادا نه‌بینیوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌رێكخه‌ری گشتی، خه‌ڵك پڕوپاگه‌نده
ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌حزبی بنهماڵهنو دهیانهوێو زۆریشیان
پێخۆشه كه ئێمه‌ش وامان لێبێت”.
ڕاشیگەیاند "هه‌رچه‌نده
چیا حه‌قی هه‌یه وه‌كو حه‌ق، چونكه چیا‌و نماو من‌و هه‌مو یه‌كێك له‌ئێمه بۆمان
هه‌یه خۆمان كاندید بكه‌ین بۆ رێكخه‌ری گشتی، به‌ڵام چیا ته‌ماعی وای نییه”.
هەروەها ئاشکراکراوە له‌دوای گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای
وشه لهنهوشیروان مسته‌فاوه بۆ چیای كوڕی، كه كۆمپانیاكه خاوه‌نی گرده‌كه‌ی
زه‌رگه‌ته‌و كه‌ناڵی KNNو چه‌ندین مومته‌له‌كاتی مادی تره، باس له‌چڕكردنه‌وه‌ی جۆرێك له‌ده‌سه‌ڵات
له‌ده‌ستی چیادا ده‌كرێت، مه‌حمود ره‌زا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆمپانیای
وشه كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م كه‌سایه‌تییه مه‌عنه‌وییه
ده‌بێت كه‌سایه‌تییه‌كی مادی نوێنه‌رایه‌تی بكات، ئه‌و وتی "كاك نه‌وشیروان دو
ساڵه پێشبینی كردوه كه ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت
ئه‌و شتانه شێوازێكی قانونی‌یان بدرێتێ، له‌به‌رئه‌وه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی
گواستوه‌ته‌وه بۆ چیا”.