كەشناسی عیراق پێشبینیەكانی بۆ باری كەشوهەوای دوو
ڕۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند و ئاشكرای دەكات، كە كەشوهەوا فێنك دەبێت و پلەكانی
گەرما دادەبەزن.
دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە
بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ چوار شەممە لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق و
هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی
دابەزینی زیاتری پلەكانی گەرماوە كەشوهەوا فێنك دەبێت.
كەشناسی عیراق ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمان
ساماڵ دەبێت و كەمێكی دیكەش پلەكانی گەرما دادەبەزن.