پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و و پلەی گەرما بەرز ەبێتەوە بەرزترین پلەی گەرماش لە کەرکوک دەبێت کە  ٤٦ پلەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۲ی تەمووز بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٣ پلە و نزمترینیش ٢٨ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٣٩ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٤٢ بە ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٥ پلە بە ٢٨ پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەى بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٤ پلە و نزمترینیش ٢٩ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤٠ پلە بە ٢٧ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٤٠ بە ٢٣ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٥ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت.



PM:12:10:12/07/2017