ئەو ئەفسەری هاتووچۆیەی داوای ڕاپەڕینی کرد بە 6 مانگ زیندانی سزا درا

ئەمیر حەسەن - ڕانیە

ئەمڕۆ مولازم فەرامۆش نەجم کە لە کاتی مانگرتنی هاتووچۆدا دژی دواکەوتنی مووچە داوای ڕاپەڕینی کرد بە شەش مانگ زیندانی سزا درا.

عەبدولخالق نەجم، برای ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە سپی میدیای ڕاگەیاند ئەمڕۆ دادگای سەربازی بڕیاریدا بە سزادانی مولازم فەرامۆش نەجم بە شەش مانگ زیندانی کردن.

لەكاتی مانگرتنی بەشێك لە ئەفسەر و كارمەندانی هاتووچۆ بەهۆی داواكەوتنی مووچەكانیانەوە، مولازم فەرامۆش نەجم، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی رانیە، داوای راپەڕینی كرد و دواتر بۆ دوو هەفتە دەستگیرکرا و دوای دوو هەفتە بە کەفالەت ئازاد کرا و لە کاتی خۆشیدا دۆسییەکەی دەنگدانەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ناو هاوڵاتیان لێکەوتەوە.



PM:02:42:12/07/2017