لە کۆی ٧٥٠ پەرلەمانتار تەنها ٢ پەرلەمانتار گوێیان لە بارزانی و شاندەکەی گرت

دوێنێ لە هۆڵێکی پەرلەمانی ئەوروپا بارزانی و شاندێکی یاوەری لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار و ڕۆژنامەنووس و کارمەندی پەرلەمان کۆبوونەوە و لە کۆی ٧٥٠ ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا تەنها دوو پەرلەمانتار ئامادە بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان کۆبونەوەکەی بەرزانی و شاندەکەی لە پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل ھیچ سیفەتێکی رەسمی نەبووەو لەلایەن ھیچ گروپ و لیژنەیەکی پەرلەمانەوە رێکنەخراوەو لە ئەجێندای کاری ھیچکام لە لیژنەکانی پەرلەمانی ئەوروپادا نەبووە.

سپی زانیویەتی کۆبونەوەکەی بارزانی لە یەکێک لە ھۆڵەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەلایەن پەرلەمانتارێکەەوە رێکخراوە و ھەموو پەرلەمانتارێکیش مافی ھەیە میوانداری کەسێک بکات لە یەکێک لە ھۆڵەکاندا و ئەو پەرلەمانتارەشی کۆبونەوەکەی بۆ بارزانی رێکخستووە لەکۆی ٧٥٠ پەرلەمانتار فراکسیۆنەکەیان خاوەنی ٤٥ پەرلەمانتارە.

هەروەها سەرچاوەکەی سپی وتیشی لە کۆبوونەوەی بارزانی و شاندەکەی لە پەرلەمانی ئەوروپا تەنھا دوو پەرلەمانتار لە نێو گوێگراندا بوون ئەوانی تر ستاف و سکرتێر و کارمەندی ئەندام پەرلەمانەکان بوون.



PM:05:51:12/07/2017