گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا ڕوودەدات

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە کەرکوک دەبێت کە  ٤٧ پلەیە، ئاشکرایکردووە پلەکانی گەرما لە زۆربەی شارەکان پلەیەک سەردەکەوێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۳ی تەمموز بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٢ پلە و نزمترینیش ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٣٩ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٤١ بە ٢٧ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٦ پلە بە ٣٢ پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەى هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٣ پلە و نزمترینیش ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤٠ پلە بە ٢٨ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٤١ بە ٢٧ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٧ پلە بە ٣١ پلە دەبێت.

هەروەها بەپێی ماڵپەڕی ئەکیووێزەر بۆ کەشوهەوا، ئەمڕۆ لە هەڵەبجە بەرزترین پلەی گەرما ٣٩ پلەیە و نزمترینیش ٢٣ پلە، هەروەها سبەینێ بەرزترین پلە ٣٨ پلەیە و نزمترینیش ٢٤ پلە.



PM:01:01:13/07/2017