لەسەر بەشداریکردنی نەجمەدین کەریم
یەکێتی دەبێت بە دوو بەشەوە

لەسەر بەشداریکردنی د. نەجمەدین کەریم لە وەفدی بالآی ریفراندۆم بۆ برۆکسل، یەکێتی کردووە بە دوو بەشەوە، ٣٤ ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بە نوێنەری یەکێتی ناوزەدیان نەکردووە، بە پێچەوانەشەوە ژمارەیەک بەرپرسی ئەو حیزبە دەڵێن" بەبڕیاری جێگری یەکەم بەشداری کردووە".

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی پەیامی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند" نەجمەدین کەریم بە ئاگاداریی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەشداری لەو وەفدە کردووە کە بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانیی بۆ ریفراندۆم چوونە،ئەوروپا و لەسەر داوای کۆسرەت رەسوڵ وەک نوێنەری یەکێتی بەشداریی لە سەردانەکەدا کردووە".

پیرە ئەوەشی راگەیاند" ئێمە ھەر پێشتریش وتوومانە لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمین، بەڵام لە رێگەی پەرلەمانەوە و پاش کاراکردنەوەی پەرلەمان".

دەربارەی وتەکانی مەسعود بارزانی لە پەرلەمانی ئەوروپا، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی دەڵێت"وتانەی کاک مەسعود بەرامبەر گۆڕان کردنی باش نەبوون و پیویستیش نەبوو بیانکات".

چەند رۆژێک لەمەوبەر لەیەکەم سەردانی بارزانی و وەفدی ریفرامدۆدا بۆ برۆکسل، بارزانی گۆڕانی بە کودەتا چی ناوزەد کرد.



AM:08:51:14/07/2017