سه‌رۆكی جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و میكانیزمه ئاشكراده‌كات كه بزوتنه‌وه‌كه‌یی و یه‌كێتیی ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌یه‌وه په‌رله‌مانی پێ كارابكه‌نه‌وه و ڕەخنەی توندیش ئاڕاستەی پارتی دەکات.
ڕه‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی جڤاتی گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندووە "گۆڕان ته‌نها به‌یه‌ك شێوه ده‌یه‌وێت په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه كه ئه‌ویش كاراكردنه‌وه‌یه‌تی به‌بێ مه‌رج".
ڕاشیدەگەیەنێت "ده‌بێت په‌رله‌مان به‌جۆرێك كارابكرێته‌وه كه بتوانێت ده‌ست بۆ هه‌موو پرس و یاساكان ببات، له‌نێوانیاندا هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم".
له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه، دوو كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتیی و گۆڕان ئه‌نجامدراون، له‌ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، ئاماژه به‌پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كراوه به‌بێ باسكردنی میكانزمی كاراكردنه‌وه‌ی.
به‌وته‌ی ڕه‌ئوف عوسمان، "یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌و میكانزمه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دانراوه".
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م كاری ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم كه سه‌ردانیكردنی وڵاتانی ئه‌وروپایه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند، "ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی كۆمیته‌ی ڕیفراندۆم به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی گرنگی و قورسایی یه‌كێتیی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ كه خاوه‌نی 48 كورسیی په‌رله‌مانن، جێگه‌ی داخه".
ئه‌وه‌شی وت:"ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌و كۆمیته‌یه گرنگ نییه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بۆ یه‌كڕیزیی هێزه سیاسییه‌كان نه‌درێت".