لەبارەی تەندروستی حاجییانەوە لەمساڵدا هۆشیاری دەدرێت

رێکخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند مەترسیی هەیە کۆلێراکەی یەمەن لە وەرزی حەجدا بەنێو حاجیاندا بڵاوببێتەوە.


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە "شەپۆلی خێرا بڵاوەبووی کۆلێرا لە یەمەن و هەندێک وڵاتی ئەفریقایی دیکە، هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر هەموو حاجیان لە کاتی ئەنجامدانی رێوڕەسمەکە و دوای گەڕانەوەشیان بۆ وڵاتی خۆیان".
دۆمێنیک لیگرۆس، پسپۆڕی کۆلێرا ڕایگەیاندووە، چەندین ساڵە سعودیە پەتای کۆلێرای بەخۆوە نەدیوە، ئەویش بەهۆی چاودێری و رووپیویی ورد و پشکنینی خێرای کۆلێرا. بەڵام هاتنی حاجیان لە یەمەن و چەندین وڵاتی دیکە کە کۆلێرا تێیاندا بڵاوە، مەترسی بلاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە وەرزی حەجدا زیاددەکات.

کۆلێرا لە چەند هەفتەی رابردوو لە یەمەن زۆرتر لە 330 هەزار کەسی نەخۆشخستوون کە لانیکەم 1700 کەسیان مردوون.



PM:03:30:15/07/2017