بانكێكی عێراقی قەرزی خانوبەرە دەداتە هاوڵاتیان

بانكی ڕافیدەینی عیراق قەرزی خانوبەرە دەداتە هاوڵاتیان و بەشێكی زۆری هاوڵاتیانی كورد لە كەركوك و ناوچە كوردستانیەكانی دیكەی سنوری مادەی 140 دەگرێتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەینی عیراقی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بڕیاریانداوە بە زیادكردنی پارەی قەرزی دروستكردنی خانوبەرە بۆ 50 ملیۆن دیناری عیراقی.

ڕاشیگەیاندووە، هەر هاولاتییەك خاوەنی پارچەیەك زەوی بێت بەمەرجێك لە 50 مەتر دووجا كەمتر نەبێت دەتوانێت مۆڵەتی دروستكردنی خانووەكە پێشكەش بكات و لە قۆناغەكانی دروستكردندا بەچەند جارێك پارەكەی پێ دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە قۆناغی یەكەمدا و لە دوای تەواوكردنی سەبە 25 ملیۆن دینار و لەدوای تەواو كردنی سەقف 15 ملیۆن دینار و لە كۆتاییدا 10 ملیۆن دیناری دیكە وەك قەرز دەدرێت بە هاوڵاتییان.

جەختیشی كردتەوە، كە پارەكە بشێوەی قیستی مانگانە لەگەڵ سوودەكەی لە هاوڵاتیان وەردەگیرێتەوە.
بەپێی بڕیارەكەی بانكی ڕافیدەین، هاوڵاتیانی كورد لە كەركوك و خانەقین و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی سنووری مادەی 140 دەتوانن ئەو قەرزە وەربگرن.
 



PM:09:00:15/07/2017